په‌نده‌کانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل، بۆ زانینی دانایی و ڕێنمایی، بۆ په‌یبردن به وشه‌کانی تێگه‌یشتن، بۆ وه‌رگرتنی ته‌مێکردنی وریایی، ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری و ڕێکی، بۆ به‌خشینی زۆرزانی به ساویلکه، به لاویش زانین و توانای هه‌ڵبژاردن. دانا گوێی لێده‌گرێت و فێربوونی زیاد ده‌بێت، تێگه‌یشتووش ڕاوێژی باشی ده‌ست ده‌که‌وێت، بۆ تێگه‌یشتنی په‌ند و توان، قسه‌ی دانایان و مه‌ته‌ڵه‌کانیان. ترسی خوداوه‌ند سه‌ره‌تای زانینه، گێله‌کان سووکایه‌تی به دانایی و ته‌مێکردن ده‌که‌ن. ڕۆڵه، گوێ له ته‌مێی باوکت بگره و فێرکردنه‌کانی دایکت پشتگوێ مه‌خه. چونکه تاجه گوڵی میهره‌بانین بۆ سه‌رت، گه‌ردانه‌ن بۆ ملت. ڕۆڵه، ئه‌گه‌ر گوناهکاران فریویان دایت، ڕازی مه‌به. ئه‌گه‌ر وتیان: وه‌ره له‌گه‌ڵمان، بۆسه بۆ خوێن ڕشتن بنێینه‌وه، به خۆڕایی بۆ بێ‌تاوانێک خۆمان ماتکه‌ین. وه‌ک دونیای مردووان به زیندوویی هه‌ڵیان لووشین و به ساغی وه‌ک ئه‌وانه‌ی شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناو گۆڕ. هه‌موو گه‌نجینه‌یه‌کی به نرخ ده‌دۆزینه‌وه و ماڵمان پڕ ده‌که‌ین له ده‌ستکه‌وت. تیروپشکی خۆت هه‌ڵده‌ده‌یته ناومان، یه‌ک کیسه ده‌بێت بۆ هه‌موومان. ڕۆڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وان به ڕێگادا مه‌ڕۆ، پێیه‌کانت قه‌ده‌غه‌که له ڕێڕه‌وه‌کانیان. چونکه پێیه‌کانیان به‌ره‌و خراپه ڕاده‌که‌ن، بۆ خوێن ڕشتن په‌له‌ده‌که‌ن. چونکه بێ سووده تۆڕ نانه‌وه له‌به‌ر چاوی هه‌موو باڵدارێک. بۆ خوێنی خۆیان بۆ سه‌یان ناوه‌ته‌وه، خۆیان ماتداوه بۆ گیانی خۆیان. ئاوایه ڕێچکه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه وه‌رده‌گرن، سه‌ری خاوه‌نی ده‌خوات. دانایی له کۆڵان هاوار ده‌کات، له گۆڕه‌پانه‌کان ده‌نگ به‌رزده‌کاته‌وه. له‌سیله‌ی بازاڕه‌کاندا بانگ ده‌کات، له‌به‌ر ده‌روازه‌کاندا، له شاردا قسه‌ی خۆی ده‌کات: تاکه‌ی ساویلکه‌کان حه‌ز له ساویلکه‌یی ده‌که‌ن؟ گاڵته‌جاڕان به گاڵته‌کردن دڵخۆش ده‌به‌ن؟ گێله‌کان ڕقیان له زانین ده‌بێته‌وه؟ بگه‌ڕێنه‌وه، که سه‌رزه‌نشتم کردن، ئه‌وه‌تا ڕۆحی خۆمتان پێده‌ناسێنم. چونکه با‌نگم کرد، ڕه‌تتانکرده‌وه، ده‌ستم درێژکرد، که‌س گوێی نه‌دایه. هه‌موو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست، سه‌رزه‌نشتی منتان ڕه‌تکرده‌وه، هه‌روه‌ها منیش له کاره‌ساتتان پێده‌که‌نم. گاڵته ده‌که‌م که ترستان لێ‌نیشت، که ترستان وه‌ک گه‌رده‌لوول لێ‌نیشت و وێرانیتان وه‌ک ڕه‌شه‌با هاته سه‌ر و ته‌نگانه و ناخۆشی دای به‌سه‌رتاندا. ئینجا با‌نگم ده‌که‌ن و وه‌ڵام ناده‌مه‌وه، به‌ره‌به‌یان به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن و نامدۆزنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقیان له زانین بووه‌وه، ترسی خوداوه‌ندیان هه‌ڵنه‌بژارد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاوێژی منیان ڕه‌تکرده‌وه، به سووکییه‌وه ته‌ماشای سه‌رزه‌نشتی منیان کرد، بۆیه له‌به‌ر رێگای خۆیان ده‌خۆن، له راوێژه‌کانیان تێر ده‌بن، چونکه لادانی ساویلکه‌کان ده‌یان کوژێت، حه‌سانه‌وه‌ی گێله‌کان له ناویان ده‌بات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێ له من بگرێت به ئاسووده‌یی نیشته‌جێ ده‌بێت، له ترسی خراپه ده‌حه‌سێته‌وه.